لهراگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی گهرمیان بڵاویكردهوه: لەگەڵ نزیک بونەوەی جەژنی قوربان تەرەقەو یاری ئاگرین سەری هەڵداوەتەوە و ڕۆژانە هاوڵاتیان سکاڵا دێننە لای پۆلیس کە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرماو بەکارهێنانی یاری ئاگرینەوە لەکۆڵان و گەڕەکەکان مەترسی لەسەر ئۆتۆمبێل و گیانی منداڵانیان دروست بووە.
پۆلیسی گهرمیان راشیدهگهێنێت: مەفرەزەکانی 104ی کەلار لەهەڵمەتێکدا دەستیان بەسەر کۆمەڵێک تەرەقە و یاری ئاگریندا گرت.
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكهن: داوا لەدوکانداران دەکەین خۆیان بەدووربگرن لەفرۆشتنی ئەو یاریانەی کەزیانی گیانی و مادی لێ دەکەوێتەوە بەپێچەوانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێ و ڕوبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.
پۆلیس هۆشداری دەداته ئەو شوێنانەی یاری ئاگرین دەفرۆشن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.