Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 21:58

له‌ سعوودیە دوای 40 ساڵ لە قەدەغە کردن مۆڵەت بە دوکان و بازارەکان درا لە کاتی نوێژدا کراوەبن

کوردستان TV
100%

حکوومەتی ریاز، لە دوای زیاتر لە 40 ساڵ لە قەدەغەکردنی کرانەوەی دوکان و بازاڕەکان لە کاتی نوێژدا، مۆڵەتی بە دوکان و بازاڕەکان دا کە لە کاتەکانی نوێژدا کراوەبن.

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی ئەلئیخبارییە-ی سعوودیە، یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی سعوودیە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە لەمەودوا مۆڵەت دەدرێتە خاوەن دوکانەکان لە کاتی نوێژدا دوکانەکانیان بەکراوەیی بهێڵنەوە و سەرجەم جموجۆڵە ئابوورییەکان بەردەوامبن.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە بڕیارەکە لە چوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و بۆ رێگری کردن لە دروستبوونی قەرەباڵغی کە لە کاتی نوێژدا و بەهۆی داخرانی دوکانەکانەوە دروست دەبوو، دەرکراوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لیژنەی "امر بالمعروف والنهی عن المنكر" لە ساڵی 1980دا بڕیاریدا لە کاتی نوێژدا سەرجەم دوکان و بازاڕەکانی سعوودیە دابخرێن و سەرجەم چالاکییە ئابوورییەکان بوەستێندرێن.

بەڵام لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا کۆمەڵێک گۆڕانکاری زۆر لە بوارەکانی سیاسەت، کۆمەڵایەتی و کولتووری وڵاتی سعوودیە روویداوە و بەشێکی زۆر لەو شتانە رێگەیان پێدراوە کە لە رابردوودا قەدەغەبوون.

گرنگترین ئەم گۆڕانکارییانەش مۆڵەتدانە بە ژنان بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و چوونیان بۆ یاریگاکان کە لە رابردوودا تەنها پیاوان ئەم مافەیان هەبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.