Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 21:58

له‌ پارێزگای هه‌ولێر زه‌وی به‌سه‌ر 1500 وارسی شه‌هیدان دابه‌شده‌کرێت

کوردستان TV
100%


لەسەر فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران زەوی بۆ خانەوادەی ئەو شەھیدانە دابین دەکرێت کە پێشتر فەرمانی وەرگرتنی زەوییان ھەبووە و بەڕێوەبەری گشتیی شەھیدانی ھەولێریش دەڵێت، لە سنوری پارێزگای ھەولێر یەک ھەزار و 500 وارسی شەھید سوودمەند دەبن.
داماو محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەولێر رایده‌گه‌ێنێت : پێشتر لە شاری ھەولێر چوار ھەزار و 703 پارچە زەوی لە کەرتی باغەمرە بەسەر کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراواندا دابەش کراوە، دوای ھەوڵێکی زۆر دەست بە تاپۆکردنی ئەو زەوییانە کراوە و تا ئێستا ژمارەیەک لەو زەوییانە کراونەتە سەنەد و بڕیارە ھەموو ئەو زەوییانەی پێشتر بەسەر کەسوکاری شەھیدان و شەھیدانی جینۆسایددا دابەش کراون و کارتن، دەکرێن بە تاپۆ.
بەڕێوەبەری گشتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەولێر دەشڵێت: وەجبەی ھەشتەمی زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیداندا دابەش دەکرێت و فەرمانی وەرگرتنی زەوی بۆ 1500 وارسی شەھیدان لە وەزارەتی شەھیدانە و بڕیارە زەوییان بۆ دابین بکرێت.
داماو محەمەد ڕاشیده‌گه‌ێنێت: لەگەڵ بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی زەوی تا لەسەر ئەو وارسانەی شەھیدان دابەش بکرێت ئەوانەی فەرمانی وەرگرتنی زەوییان ھەیە، ئێمەیش ھەوڵەکانمان چڕ کردووتەوە تا لە ئایندەیەکی نزیکدا زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیداندا دابەش بکرێت، چونکە بڕیاری سەرۆکایەتیی حکوومەتە ھەر خانەوادەیەکی شەھید فەرمانی وەرگرتنی زەویی ھەبێت سوودمەند دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.