Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 21:35

هاتنى گەشتیارە ئایینییەکان بۆ عێراق دەستیپێکردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری عێراق، رایگەیاند، لەگەڵ رەچاوکردنی رێکارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەشتە ئاینییەکان دەستپێدەکەن و دەروازەکانی وڵات بەڕووی گەشتیاران دەکەنەوە.

لەو راگەیەندراوەی کە وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری عێراق بڵاویکردووەتەوە ھاتووە: ئەنجوومەنی وەزیران، رەزامەندی لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتیاریی ئایینی لە نێوان عێراق و وڵاتانی جیھان نیشانداوە".

راگەیەندراوەکە، ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم رەزامەندییە دوای ئەو داواکارییە دووبارەيەى وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار ھاتووە کە لە ماوەی نزیکەی ساڵێکە پێشکەشی دەكات.

راگەیەندراوەکە، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ھاتنی گەشتیارەکان بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان دەبێت و تێیدا ھاتووە: "لە رۆژی ھەینییەوە دەستمان بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە لە رێگەی گەیشتنی گەشتیاران بۆ فرۆکەخانەی شارى نەجەف کردووە. ئەوەش پاڵپشتییەک دەگەیەنێت بۆ کەرتی گەشتیاری بەتایبەتی لە شارە ئایینییەکاندا".

عێراق، لە مانگی ئاداری ساڵی 2020 وە بە مەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری داخستنی دەروازەکانی بە ڕووی گەشتیاریی ئایینی دەرکردبوو.

ئەم بریارەش وایکرد عێراق گورزێکی گەورەی بەھۆی راوەستاندنی ھاتنی گەشتیاران بۆسەر مەزارگە پیرۆزەکانی شیعە لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا بەربکەوێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.