وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداری له به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌دات.
سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، رووبەڕووی زیادبوونێکی لە راددبەدەری تووشبووانی کۆرۆنا بوونەتەوە و حاڵەتەکانی تووشبوونی سەخت بە پەتاکەش لە جاران زیاتر بوون.
گوتیشی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، هەندێک رێنوێنی بۆ لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەرز کردووەتەوە، بۆ بەرچاوڕوونی لێژنەکە و گرتنەبەری رێوشوێنی توندتر، تا ئێستا له عێراق یه‌ك ملیۆن و چوارسه‌د و حه‌فتا و چوار هه‌زار و هه‌شتسه‌د و په‌نجا و پێنج كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه و له‌و ژماره‌یه‌ش حه‌ڤده هه‌زار و حه‌وتسه‌د و په‌نجا و یه‌ك كه‌س مردوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.