جێگری سه‌رۆكی گشتی پارتی گه‌لی كۆماری ( جه‌هه‌په) و گوته‌بێژی جه‌هه‌په فایق ئۆزتراق له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی توركیا كرد كه ده‌یه‌وێت سوپای توركیا له ئه‌فغانستان بمێنێته‌وه و ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابل بپارێزێت. گوته‌بێژی جه‌هه‌په فایق ئۆزتراق رایگه‌یاندووه كه ئه‌وان وه‌كو جه‌هه‌په له دژی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی توركیان له ئه‌فغانستان چونكه ئه‌مه زه‌ره‌ر و زیانی زۆری بۆ توركیا و سوپای توركیا ده‌بێت.
ئۆزتراق هه‌روه‌ها داوای له حكوومه‌تی توركیا كردووه كه به‌په‌له سوپای توركیا له ئه‌فغانستان بكێشێته‌وه و ئه‌گه‌ر حكوومه‌تیش زۆر له خه‌می ئه‌فغانستان و فڕۆكه‌خانه‌ی كابلدایه ئه‌وا ده‌توانێت چه‌كدارانی سووریا و چه‌كدارانی سه‌ربه ناوه‌ندی سادات و ئه‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانه‌ی ئاكه‌په بشێنێته ئه‌فغانستان كه له‌سه‌ر كورسییه‌كان به هه‌لگرتنی چه‌ك وێنه ده‌گرن و سیاسه‌تی پێوه ده‌كه‌ن.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه له لووتكه‌ی ناتۆدا سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوای ئه‌وه‌ی كردبوو كه سوپای توركیا له ئه‌فغانستان بمێنێته‌وه. هه‌روه‌ها حه‌فته‌ی رابردوویش تالیبان هۆشداری دابوویه توركیا كه پێویسته هێزه‌كانی بكێشێته‌وه به پێچه‌وانه‌وه وه‌كو هێزی داگیركه‌ر سه‌یریان ده‌كه‌ن.
له وه‌ڵامی تالیبانیشدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه كردبوویه‌وه كه توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی هیچ جۆره هه‌رشێك له لایه‌ن تالیبانه‌وه بۆ سه‌ر سوپای توركیا ناكات.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.