ئه‌مڕۆ 40 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند قادر زیره‌ك تێپه‌ر ده‌بێت ، هونه‌رمه‌ند قادر زیره‌ك ـ نازناوی زیره‌كی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردبوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له داهێنانه‌كانی بگاته ئاستی هونه‌رمه‌ند حه‌سن زیره‌ك.
قادر زیره‌ك ، ناوی ته‌واوی (قادر ئه‌حمه‌د مسته‌فا) یه و له ساڵی 1954 له گوندی بیركۆتی شاری هه‌ولێر له دایك بووه و هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه به‌هره‌ی ده‌نگخۆشی تێدا ده‌ركه‌وتووه تا ساڵی 1977 یه‌كه‌م گۆرانیی خۆی به‌ناوی (دوورم له‌یاران) له ئێزگه‌ی كوردی به‌غدا تۆمار كرد كه ئه‌و گۆرانیيه له‌و ئان و ساته‌دا ده‌نگ و سه‌دایه‌كی زۆر باشی له نێو خه‌ڵكیدایه و تا ئێستاش له بیر و هزری هه‌مووماندا ماوه‌ته‌وه و خه‌ڵكان به‌وپه‌ڕی كاریگه‌رییه‌وه ده‌یڵێنه‌وه، ده‌بێ دان به‌و ڕاستیه‌دا بنێین كه (قادر زیره‌ك) ی هونه‌رمه‌ند به‌هۆی ده‌نگه خۆشه‌كه‌یه‌وه خه‌ڵكی ئومێدێكی زۆریان پێی هه‌بوو كه داهێنانی دیكه له هونه‌ری گۆرانی و ئاوازی ڕه‌سه‌نی كوردیدا بكات، به‌ڵام به داخێكی زۆره‌وه له 17 ی مانگی ته‌مووزی ساڵی 1981 دا، به ڕووداوی ئۆتۆمبیل و له ته‌مه‌نی 27 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی هونه‌ری و حه‌ز و خولیای له‌گه‌ڵ خۆیدا برده ژێر گڵ و له دوای خۆی كۆمه‌ڵێك یادگاری به‌جێهێشت كه هه‌رگیزا و هه‌رگیز له‌بیر ناچنه‌وه، هه‌روه‌ها جێگای ئه‌و هونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویسته‌ش به هیچ كه‌سێك پڕ نابێته‌وه.
دوگمه‌ی سینه(ئاوازی:وریا ئه‌حمه‌د)
ئه‌مان سادقی دلی شه‌یدا
شیعری :ئه‌خته‌ر
ئاماده‌كردن و ئاوازی(مامۆستا ڕزگار خۆشناو)
دوورم له یاران (ئاواز و تێكستی رزگار خۆشناو)
له‌بنه‌وار: فۆلكلۆر: ئاماده‌كردن( وریا ئه‌حمه‌د)
(بازی كوێستانان)
وه‌ره قوربان(گۆرانیی نه‌مر حه‌سه‌ن زیره‌ك)
قادر زیره‌ك-ی هونه‌رمه‌ند،چه‌پكه گۆرانیه‌كی ناوازه له‌گه‌ڵ تیپی هه‌ڵپه‌ڕكێی هونه‌ره میللییه‌كانی هه‌ولێر كه له‌گه‌ڵ (جه‌لال سه‌عید) به دووقۆڵی ده‌یانچڕی، رهونهقهكی دیكه‌ی دابووه شاییه‌كه(سه‌بری به‌چاوی مه‌سته‌وه، ههدروونه.... هتد)
به‌حوكمی ئه‌و ده‌نگه ناوازه‌ی كه هه‌یبوو، زۆر لێزان بوو له چڕینی مه‌قامه‌كانی، باشی ده‌گوتن، مهقامناس و مه‌قامزانێكی باش بوو، كه هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌خسته گه‌ڕ كه بچێته ناواخن و بنج و بناوانی شیعره‌كه‌ی به مه‌قام ده‌یچڕێ. به ئاواز گوزارشت له تێكسته‌كه بكات و به باشترین و چێژبه‌خشترین شێوه بیگه‌یه‌نێته گوێگر، نموونه(دوگمه‌ی سینه).
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.