سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو شکستهێنانی هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت راگەیاند و بەو هۆیەش لایەنگرانی حەریری و ئەو لوبنانیانەی لە دۆخی ناسەقامگیری وڵاتەکە لەروزی ئابووری و سیاسییەوە نیگەرانن دەستیان بەخۆپیشاندان کردەوە.
دوێنێ و دوای دروستبونی توندوتیژیی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو داوای لێبوردنی کرد و نەیتوانی کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنێت، ئەو بڕیارەی سەعد حەریری خۆپیشاندان و توندوتیژیی لێکەوتەوە و لەلایەکی تریشەوە، بەهای دراوی لوبنانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەجۆرێک نرخی یەک دۆلار لە بازاڕی ڕەشدا گەیشتە بیست و دوو هەزار لیرەی لوبنانی.
هاوکات، هاوڵاتیان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی ڕژانە سەر شەقامەکان سوپا ڕوبەڕویان بوەوە و توندتیژی لێکەوتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.