سەرۆک وەزیرانى عێراق دەستگیرکردنى بکوژانى هیشام هاشمى رایگەیاند، گوتی: پێشتر بەڵێنماندا بە دەستگیرکردنى بکوژانى هیشام هاشمى، بەڵێنەکەمان بردەسەر.
مستهفا كازمی سهرۆك وهزیرانی عێراق له تویتێكدا كه به زمانی عهرهبی و كوردی بڵاویكردۆتهوه نووسیویهتی: گفتی خۆمان بردەسەر و بكوژانی هیشام هاشمی ـ مان دەستگیركرد، پێشتریش گروپەكانی مەرگ و بكوژانی ئەحمەد عەبدولسەمەدمان ڕووبەڕووی دادگا كردەوە و سەدان تاوانبارمان دەستگیركرد.
كازمی دهڵێت: ڕەخنەگرتن مافی هەمووانە، بەڵام ئێمە بۆ ڕیكلام و موزایەدە كارناكەین، بەپێی توانا ماف دەچەسپێنین و خزمەت دەكەین.
شایهنی باسه ساڵی رابردوو، هیشام هاشمی، شارەزای بواری ئەمنی لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لە ناوچەی زەیونەی خۆرهەڵاتی بەغدا، لەلایەن دوو چەكداری نەناسراو تیرۆركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.