Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 19:03

ئاگادارییه‌ک له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه‌ بۆ هاووڵاتییان

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگاداری هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: سەرجەم هاووڵاتیان وسەردانیکەرانی بەشی مۆڵەت ئاگاداردەکەینەوە، بەتایبەتی ئەوانەی کەنۆره‌ی تاقیکردنەوەکانیان  لەڕۆژانی 18و 19ئەم مانگە دانرابوو،  كه‌ ئه‌م دوو ڕۆژه‌ش كراوه‌ته‌ پشووی فه‌رمی ، بۆیه‌ بۆ قه‌ره‌بووی نۆره‌كانیان دەتوانن لەدوای جەژنی قوربانی پیرۆز، بەپێی ئەو خشتەیەی خوارەوە سەردانی بەشی مۆلەت بکەن و تاقیکردنەوەکانیان بکەن .
هاتووچۆی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: هه‌ر كه‌سێكیش له‌كاتی دیاری كراوی خۆی نه‌یه‌ت ، نۆره‌كه‌ی ده‌ڕوات و خۆی به‌رپرسیاره‌.
 هاتووچۆ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، رۆژ و كاته‌كان به‌م شێوه‌یه‌: 
1- ئەوکەسانەی کە له‌رۆژانی 18 ، 19 -7- 2021 ، کاتی تاقیکردنەوەیان بۆدیاریکرابو لەکاتژمێر 8 تاوه‌کو 9ی به‌یانی ،   كاته‌كه‌یان گۆردڕا بۆ رۆژی 25-7- 2021 . 
2- ئەوکەسانەی کاتی تاقیكردنه‌وه‌كانیان كاتژمێر 9 تاوه‌كو 10 یان بۆ دانرابو ،  كاته‌كه‌یان گۆردڕا بۆ رۆژی 26-7-2021 .
3- ئه‌و كه‌سانه‌ی  کاتی تاقیکردنەوەیان لە كاتژمێر 10ی به‌یانی تاوه‌كو 11 پێش نیوه‌ڕۆ بۆ دانرابو، كاته‌كه‌یان گۆردڕا بۆ رۆژی 27-7-2021.
4- ئه‌و كه‌سانه‌ی كاتژمێر 11 ی پێش نیوه‌رۆ تاوه‌كو 12 یان بۆ دانرابو، كاته‌كه‌یان گۆردڕا بۆ رۆژی 28-7-2021 .
5- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كاتژمێر 12 ى نیوه‌رۆ بۆ 1 بۆیان دانرابو ، كاته‌كه‌یان گۆردڕا بۆ رۆژی 29-7-2021.

 


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.