بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی دارستان و ژینگهی پارێزگای سلێمانی رایدهگهێنێت: لەچوارچێوەی کاروچالاکیە بەردەوامەکانی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ و لەپێناو پارێزگای لە ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان و ڕێگری لە سەرپێچیکاران توانرا 2هاووڵاتی لەکاتی ڕاوکردن دەستگیربکرێن .
رایدهگهیهنن: دوای ئەوەی تیمێكی هاوبەش لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ و بنکەی پۆلیسی دارستان شۆڕش پێکهێنرا و دەرچونێکی مەیدانیان ئەنجامدا و توانیان لەسنوری گوندی ( سێ گۆمەتان ) 2 هاووڵاتی لەکاتی ڕاوکردن دەستگیربکەن و هاوکات دەستبگرن بەسەر یەک چەکی جۆری نـــاتۆ لەگەڵ یەک ماتۆرسکێڵ و یەک لایت دا .
جێگای ئاماژەبۆکردنە، دەستگیرکراوەکان پێشینەی ڕاوکردنیان هەبووە و بۆ ئەومەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادوە کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
پۆلیسی دارستان و ژینگهی سلێمانی دهستگیر کردنی 2 کهسی راگهیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.