بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر ئامادەکاری بۆ هاتنی گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی قوربان دەکات.
له راگهیهندراوێكی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر هاتووه، بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار لە قەزا و ناحییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر بریاردرا بە پێکھێنانی چەندان لێژنەی تایبەت، بە مەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ بنکە و ناوچە گەشتیارییەکان بۆ دڵنیابوون لە کردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ڕووی گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز.
لێژنەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ لێژنەکانی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر و کۆمەڵەی میوانخانەکان و چێشتخانەکانی کوردستان/لقی هەولێرە
١. لێژنەی تایبەت پێکھێنراوە بۆ بەدواداچوون لە پێداویستی گەشتیاران لە بازگەکان و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆیان.
٢. دابەشکردنی ژمارەی تەلەفۆن بۆ پەیوەندیکردنی گەشتیاران بەتمەکانمان لە کاتی هەر ڕووداوێک یان گیروگرفتێک.
٣.پاک راگرتنی شوێنی تایبەت بە دەست شۆر و توالیتەکان لە بازگەکان.
٤. لێژنەی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ڕووداوێک بەهەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامەیەتیەکان ،وە تیمەکانی بەرگری شارستانی و تەندروستی لەبنکە گەشتیارەکان.
٥. بەرێوەبەرایەتیەکانمان لە بنکە گەشتیارییەکان لە قەزا و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر، ھەستاون بە دانانی تابلۆی رێنیشاندەر، ناونیشانی شوێنە گەشتیارییەکان و تابلۆی رێنمایی.
٦. دانانی تیمی تایبەت بە فریاگوزاری خێرا و تیمی مەلەوانی (غواص) لە شوێنە گەشتیارییەکان بەھاوکاری بەرگری شارستانی و تەندروستی لە قەزاکان.
٧. لە سنووری پارێزگای هەولێر، پێنج لێژنە پێکهاتووە بۆ بەدواداچوون لە رەوشی گەشتیاران لە بنکە گەشتیارییەکان بە هاوکاری قایٔیم قامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر و کۆمەڵەی میوانخانەکان و چێشتخانەکانی کوردستان / لقی هەولێر. هەروەها کار کراوە بۆ کردنەوەی گشت بنکە گەشتیارییەکان و بۆ پیشوازی لە گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز.بەپێچەوانەوە یٔەوەی پابەند نەبێت بەشێوەیی یاسایی سزا دەدەرێت.
٨. لێژنەی تایبەت پێکهاتووە بە مەبەستی چاودێری کردنی نرخ لە شوێن و بنکە گەشتیارییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر.
لە ڕووی وەرگرتنی داتا و ئاماری گەشتیاری: ئاماری تایبەت بە ژمارەی گەشتیاران کە سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ههولێر و بازگەکان لە بەرواری ٢٠٢١/١/١ تاوەکو ٢٠٢١/٧/١٤ بریتییە لە ١,١٥٧,٣٩١ گەشتیار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.