بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی کارەبای عێراق، رەعد قاسم محەمەد بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە سامانی گشتیی، بە چوار ساڵ زیندانیکردن سزادرا.
سەرچاوەیەکی دادوەریی بە ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراقی راگەیاندووە کە پشت بەستن بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، رەعد قاسم محەمەد بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە سامانی گشتیی، بە چوار ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھەورەھا سزای دارییش بە بەهای 10 ملیۆن دینار بەسەر بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی کارەبا، رەعد قاسم محەمەد-دا سەپێندراوە.
سەرچاوەکە زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو بە تایبەتیش لەبارەی ئەو دادگایەی کە سزاکەی بۆ رەعد قاسم محەمەد دەرکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.