بەھۆی تیژڕەوییەوە لە رێگای سەرەکی ھەولێر - دھۆک و لە گوندی حەسەنەی سەر بە ناحیەت رۆڤیای قەزای بەردەرەش، پێکدادان لەنێوان شەش ئۆتۆمبێل روویدا و سێ کەسیش زامدار بوون.
شایەدحاڵانی رووداوەکە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد لەکاتی ھاتنی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کامری لە دھۆک بۆ ھەولێر و لەمیانی تێپەڕبوونی لە ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر و بەھۆی تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەست دەدات و لە ئەنجامدا رووداوەکەی لێ کەوتووەتەوە.
شایەدحاڵان ئاماژەیان بەوەکرد کە شوفێریی ئۆتۆمبلی تۆیۆتا کامری ئافرەتێک بووە و لەکاتی رووداوەکەش سەقفی ئۆتۆمبێلەکەیان دڕاندووە تاوەکو شوفێرەکەیان دەرھێناوە.
ھاوکات تیمەکانی پۆلیسی ھاوتوچۆ بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و تیمەکانی فریاگوزاری بۆ گواستنەوەی برینداران لە شوێنی رووداوەکە ئامادەبوون.
بەھۆی رووداوەکە شەقامی سەرەکی نێوان ھەولێر و دھۆک بۆ ماوەیەکی کاتیی داخرا و بووە ھۆی قەرەباڵغییەکی زۆر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.