ئەمڕۆ دووشەممە 12-7-2021، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەیمس دۆنەر جێگری باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دەستبەکاربوونی کونسولی تازەى بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق، ئاسایشی ناوچەکە، چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە و دەربارەى هەوڵەکانى یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازی لە بواری سەربازیدا، هاوڕا بوون کە هەنگاونان بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە دەبێتە هۆى سەقامگیریی زیاترى ئاسایش لە ناوچەکە فەراهەم دەکات، هەروەها هیوایان خواست هێزێکی دامەزراوەیى، یەکگرتوو و نیشتمانیى سەربازی، ببێتە جێی بایەخ بۆ هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو مەترسییانەی لە ناوچەکەدا هەن.
لە کۆتاییدا جێگری سەرۆک، سوپاسی جەیمس دۆنەر جێگری باڵیۆزخانەی بەریتانیای بۆ هەماهەنگی و پەیوەندییەکان و هاریکاریى بەردەوامییان لەگەڵ هەرێمى کوردستان کرد.
جێگری سهرۆکی ههرێم و جێگری باڵیۆزی بهریتانیا چەند پرسێکی هاوبەشیان تاوتوێ کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.