Erbil 8°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 00:57

وەزارەتی پێشمەرگە: ھەماھەنگی ئەمنی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوامە

کوردستان TV
100%


وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكرده‌وه‌، ھەماھەنگیی ئەمنیی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوەندە ھاوبەشەکانی ھەماھەنگیی بەردەوامە.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و ھۆشیاری نیشتمانیی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە، عەمید عوسمان محەمەد مستەفا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھەماھەنگیی ئەمنیی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوەندە ھاوبەشەکانی ھەماھەنگیی بەردەوامە و رایگه‌یاندووه‌:
جێەجێکردنی ئەرکەکان لە ناوەندەکاندا دەستی پێ کراوە کە رۆژانە لەڕێگای ناوەندەکانەوە زانیاری گرنگ لە نێوان ھەردوولادا ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
عەمید عوسمان محەمەد مستەفا هەروەها گوتیشی: ناوەندە ھاوبەشەکانی ھەماھەنگیی لە ناوچەکانی دیالە، کەرکووک، نەینەوا و مەخموور پێکھێنراون بۆ ئەوەی زانیارییە گرنگییەکان کە ئاڵوگۆڕ دەکرێن رەوانەی ناوەندە باڵاکانی ھەماھەنگیی لە ھەولێر و بەغدا بکرێن.
ھەروەھا ئاشکرایکردووە کە پلانێک ھەیە بۆ دامەزراندنی ھێزی ھاوبەش لەنێوان ھەرێمی کوردستان و ناوەند بە ئامانجی پاراستنی ناوچە یەکلاکەرەوەکان.
لە میانی مانگی ئایاری رابردوودا، سێ ناوەندی ھەماھەنگیی ھاوبەش لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک، نەینەوا و ناوەندێکی دیکەیش لە قەزای مەخموور لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا کرانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.