ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12-7-2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ى سلێمانى، ئاگادارییه‌كى له هه‌ژماری فه‌رمی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاگاداری هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه: ئەوانەی كە لە دەروازەی سنووریی باشماخەوە سەردانی ئێران دەكەن، پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن:
1 - پێویستە پشكنینی كۆرۆنایان لە جۆری (PCR) كردبێت و لە كاتی گەشتەكەیدا ئەنجامەكەی لابێت.
2 - هیچ هاووڵاتییەك بەبێ هەبوونی ڤیزا سەردانی بنكە سنوورییەكان نەكات، هەروەها پێویستە هەڵگری یەكێك لەم جۆرە ڤیزانە بێت (نەخۆشی، بازرگانی و وەبەرهێنان، خاوەن كارتی مانەوەی كارپێكراو و خوێندن).
له ئاگادارییه‌كه‌دا راشیده‌گه‌یه‌نن، هەر هاووڵاتییەك ئه‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه جێبه‌جێ نه‌كات، لەلایەن ئێرانەوە ڕێگای داخڵبوونی پێ‌نادرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.