Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 22:43

گوته‌بێژی پارتی روونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌ باره‌ی بارگرژییه‌کانی سلێمانی بڵاوکرده‌وه‌

ئەم بابەتە پەیوەندی بە ناوخۆی برادەرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە هەیە
کوردستان TV
100%

مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی بارگرژیی و رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا روونیكردووه‌ته‌وه‌، بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ره‌وشی ناوخۆیی "براده‌رانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌" هه‌یه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

سەبارەت بە ڕوداوەكانی ئەم چەند رۆژەی دەڤەری سلێمانی، كە بووە هۆی دروستبوونی گرژی و بارودۆخێكی ناھەموار و، دڵەڕاوكێ‌ و نیگەرانی هاووڵاتیانی ناو شاری سلێمانی و دەڤەرەكەی بەگشتی بەدوای خۆیدا هێناوە.

ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنین، كە ئەم بابەتە پەیوەندی بە ناوخۆی برادەرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە هەیە و، هیوادارین چارەسەرییەكەی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەگشتی و دەڤەری سلێمانی بەتایبەتی بێت، بەشێوەیەک کە نیگەرانی و دڵەڕاوكێی جەماوەرە خۆشەویستەکەی بڕەوێنێتەوە.

مەحمود محەمەد

گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان

11ـی 7ـی 2021

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.