سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌مه 2021.7.10، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر، لە چوارچێوەی چاره‌سه‌ركردنى گرفتى كه‌م ئاوى و چاككردنه‌وه و لێدانى بیرى ئاو، بەمەبەستی له‌نزيكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان، له قوشته‌په چەند پڕۆژەیەکی نۆژه‌نكردنه‌وه و لێدانی بیری ئاوی بەسەرکردەوە.
له‌چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانى كه‌م ئاوى له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌سه‌ر فه‌رمان و ڕاسپارده‌ى پارێزگارى هه‌ولێر، ژوورێکى عه‌مه‌لیات له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهێنراوه بۆ چاره‌سه‌ركردن و ده‌ستنیشانكردنى گرفتەکانى كه‌م ئاوى، له‌وباره‌یه‌شه‌وه لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا ده‌ستكرا به‌نۆژه‌نكردنه‌وه و لێدانى چه‌ندین بیری ئاو له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، لهنێویشياندا نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى (10) بیر و لێدانى (3) بیرى نێو له قوشته‌په كه به‌سوپاسه‌وه له‌لایه‌ن گروپى گه‌لیاوه ئه‌ركه‌كه‌یان گرته‌ئه‌ستۆ. بەپێی ئەو بە دواداچوونانەی كراوه بۆ کێشەی کەمی ئاوی له قوشته‌په لەو چەند ڕۆژە كێشه‌ى كه‌م ئاوى به كۆتا دێت.
پارێزگارى هه‌ولێر، چەند پڕۆژەیەکی نۆژه‌نکردنه‌وه و لێدانی بیری ئاوی بەسەرکردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.