بڕیارە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) هێزێکی شەڕکەر رەوانەی عێراق بکات و ئەو هێزە لە چەند ناوچەیەکی عێراق و هەرێمی کوردستان جێگیر دەکرێت.
سوپای ئەمەریکا بڕیاریداوە فیرقەی سترایکەر کە لە هەزار و 800 سەرباز پێکدێت رەوانەی عێراق بکات و شوێنی فیرقەی 256ـی پیادە بگرێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان هێزی شەڕکەری سترایکەر لە بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد جێگیر دەکرێن.
جێگای ئاماژه پێدانه لهچهند رۆژی رابردوودا هێرشی گرووپە چەکدار و میلیشیاکان لە عێراق بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا زیادیکردووە و زۆربەی هێرشەکانیش لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دەدرێن.
ژێدهر / کوردستان24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.