Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 20:10

ئینگڵته‌را گه‌یشته‌ یاری کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا

کوردستان TV
100%


له‌ دووه‌م یاری قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرینی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای دوو هه‌زارو بیست، هه‌لبژارده‌ی ئینگلته‌را به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی دانیمارك به‌ده‌ست هێنا.
 له‌گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوو تیپ به‌ئومێدی گه‌یشتن به‌یاری كۆتایی ده‌ستیان به‌یاریكرد، هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده‌ سه‌ر گۆلی یه‌كتر، دواجار له‌خوله‌كی سی به‌لێدانێكی راسته‌وخۆ میگل دامسگارد گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ دانیمارك تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌را ئینگلیزه‌كان خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌دا، ستیرلیگ و كین و ساكا به‌رده‌وامبوون له‌جموجۆله‌كانیان تا له‌خوله‌كی سی و نۆ ئینگلته‌را توانی به‌هۆی فشاره‌كانی به‌هه‌له‌یه‌كی هیلی به‌رگری دانیمارك گۆلی به‌رامبه‌ر به‌ده‌ست بێنێته‌وه‌، گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوولا به‌گۆلێك یه‌كسان بوون.
 له‌گمی دووه‌م تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ئینگلته‌را باشتر ده‌ركه‌وت، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوون،كاتی ئاسایی به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو، یاریه‌كه‌ چووه‌ گێمی زیادكراو، له‌گێمی زیادكراوی یه‌كه‌م و له‌كۆتا خوله‌كی ئه‌م گێمه‌ ستیرلینگ لێدانی سزای بۆ ئینگلیز به‌ده‌ست هێنا، هاری كین لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێكرد، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆپه‌كه‌ كین به‌دووه‌م جار توانی گۆلی دووه‌م بۆ ئینگلته‌را تۆمار بكات.
 به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ تا كۆتایی به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی ئینگلته‌را ته‌واو بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ ئینگلته‌را دوای په‌نجاو پێنج سال جارێكی دیكه‌ توانی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێیه‌تیه‌كی گه‌وره‌.
 ئینگلته‌را له‌ساڵی شه‌ست و شه‌ش نازناوی جامی جیهانی به‌ده‌ست هێنابوو، به‌ڵام له‌نازناوی كیشوه‌ره‌كه‌ی دووربوو، بۆیه‌ له‌ئه‌گه‌ری برینی به‌ربه‌ستی ئیتالیا مێژوویه‌كی نوێ تۆمار ده‌كه‌ن.   

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.