له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ى كراونەتە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر و بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د، لایەنە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە رێگەی سەرچاوەکانی حکومەتی عێراقەوە پەیامێکی زبر و توندیان گەیانە چەند کەسایەتییەکی سیاسی دیاریکراوی عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە لایەنە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە رێگەی سەرچاوەکانی حکومەتی عێراقەوە په‌یامێكیان ئاراستەی ئەو کەسایەتییە سیاسییانە کراوەو تیایدا ئەمریکا بە روونی وتویەتی کە بەمنزیکانە وەڵامی سەربازیی ئەو گرووپانە دەدەنەوە کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایان لە هەولێر و ئەنبار کردووەتە ئامانج.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆ) به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند: هەنگاوى پێویست دەگرینەبەر بۆ وەڵامدانەوەى هێرشەکانى سەرمان لە عێراق، دەشڵێت: گروپە میلیشیاکان بە ئەنقەست ئەمریکیەکان لە عێراق بێزار دەکەن.
پنتاگۆن ده‌ڵێت: ئێمه به‌دوای زیادكردنی گرژی و ئاڵۆزیه‌كاندا نیین، هه‌موو كاره‌كانیشیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نه‌بووه، ته‌نها ئاگر له پوش و په‌ڵاش كه‌وته‌وه، ئەمڕۆ چوارشەممە بنکەی سەربازی عەین ئەلئەسەد لە ئەنبار بە 14 مووشەک کرایە ئامانج و سێ کەس برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.