دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر حاكم حه‌مدی مه‌جید ،ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان گوتی: له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا گرووپی خیانه‌ت كوردستانیان فرۆشت و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئێستا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌لایه‌ك كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تلیاك و قاچاغ به رووی كوردستاندا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه داگیركردنی خاكی كوردستان و هێنانی حه‌شد، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان، ئه‌وه‌ی ئێستاش به‌سه‌ر هه‌ولێر دێت، ده‌ره‌نجامی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره.
حاكم حه‌مدی مه‌جید هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و خیانه‌ته نه‌بوایه، كوردستان بۆ ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئێستا؟ جیا له‌وه‌ش، ئه‌و گرووپه خیانه‌تكاره بێ هه‌ڵوێستن، ئاساییه به‌لایانه‌وه هه‌ولێر ئاگرباران بكرێت و چه‌پڵه‌ی بۆ لێ ده‌ده‌ن، چونكه به به‌شێك له ستراتیژیه‌تی خۆیانی نازانن، ستراتیژیه‌تی ئه‌وان جێبه‌جێكردنی پیلانی داگیركردنی كوردستانه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی گشتیی گۆڕان گوتیشی:كه‌ركووكیان به‌و ده‌رده برد، ئێستا به تا‌كسیی نه‌فه‌رات ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌كه، كه‌چی هه‌ر باسی كه‌ركووك ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌ولێریش به ده‌ردی كه‌ركووك به‌رن و بیفرۆشنه بێگانه.
حاكم حه‌مدی مه‌جید، ده‌شڵێت: مێژوو ده‌ری ده‌خات خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چ خه‌نجه‌رێك بووه له كورد درا، ئه‌وانه‌ی فرۆشتییان باش ده‌زانن چۆنیان فرۆشت، نه‌شیانتوانی خۆشیانی تێدا بپارێزن، ده‌ره‌نجامیش ئه‌وه‌یه كه حه‌شدیان هێنایه سنووری شاره‌كانی كوردستان.
ژێده‌ر / باس نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.