به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2021.7.7، به‌ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی ناوه‌ند و به‌رپرسی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی دیكه له‌به‌رپرسانی ئیدارى، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌نجامدانی تیروپشكى بۆ كاندیدانی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و سه‌ربه‌خۆكانی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامدا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و تیروپشكه، هه‌ر كاندیدێك ژماره‌یه‌كی پێده‌درێت، دوای ئه‌وه‌ی كاندیدان ژماره‌یان وه‌رگرت، مافی كشانه‌وه‌یان له پرۆسه‌كه‌دا نییه و به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن.
جێگه‌ی باسه، لەسەرجەم پارێزگاکانى عێراق تیروپشك بۆ پیدانى ژمارە به کاندیدانی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامده‌درێت كه بڕیاره له 10ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ 2021 پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت. به‌گوێره‌ی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، 24 ملیۆن عێراقی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، كه هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌سه‌ر چه‌ند بازنه‌یه‌ك دابه‌شكراوه، پارێزگاى هه‌ولێریش به‌سه‌ر چوار بازنه دابه‌شكراوه.
به‌ئاماده‌بوونی پارێزگارى هه‌ولێر، کۆمسیۆنی باڵا تیروپشکى بۆ کاندیدانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.