بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ژوورەکانی بازرگانی ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت، ھەفتەی داھاتوو شاندێکی باڵای وڵاتی یۆنان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و کۆڕبەندی ھاوبەشی ئابووری لە ھەولێر ساز دەکرێت.
ئەسکەندەر محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ژوورەکانی بازرگانی ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت: بڕیارە 13ی ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی یۆنان و چوار وەزیری تایبەتمەند و 26 کۆمپانیای بازرگانیی وڵاتی یۆنان سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن، کە یەکەم شاندی ئەو وڵاتەیە لەم ئاستەدا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.
راشیدهگهێنێت: لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆڕبەندی ھاوبەشی ئابووری لە ھەولێر بەڕێوە دەچێت و دواتریش کۆمپانیا بازرگانییەکانی یۆنان و ھەرێمی کوردستان دیداری بازرگانیی ھاوبەش بەڕێوە دەبەن بۆ پێکەوەکارکردن لە بواری بازرگانیدا.
ئەسکەندەر محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ژوورەکانی بازرگانی ھەرێمی کوردستان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: ئەو سەردانە گرنگیی زۆری ھەیە و کۆمپانیاکانی یۆنان دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کاری بازرگانی بکەن، بۆیە ئەو شاندە باڵایە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.