دکتۆر دلاوەڕ خالید ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت به کوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: ئەمڕۆ سێشهمه 6 ی 7 ی 2021 بە فەرمی پەرلەمانی هۆڵەندا تاوانه‌كانی داعشی دژی ئێزدییه‌كان به‌جینۆساید ناساند.
ئاژگەیی گوتیشی: ئەو بڕیارەی پەڕلەمانی هۆڵەندا دوا بە دوای بڕیاری پەرلەمانی بەلجیکا دێت بۆ بە فەرمی ناساندنی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان.
هاوکات ئەم بڕیارە بڕیارکی گرنگ و مێژوویە،هەروەها ئەم بڕیارە دەبێتە ئاسانکاری و هاندەرێکیش بۆ ئەوەی ووڵاتانی دیکەی ئەوڕوپاش کاری لەسەر بکەن.
دكتۆر خالید ئاژگه‌ی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاند: بریاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا دوای ئه‌و هه‌وڵ و كاركردنه‌ی به‌رده‌وامه‌ی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئەوڕوپا دێت كه به‌رده‌وام له‌گه‌ل وڵاتان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كاری كردووه بۆ به‌جینۆساید ناسانی تاوانانهكانی داعش دژی ئێزدییه‌كان.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: به‌رده‌وام ده‌بین له‌كاركردنمان بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه‌ش له‌ئه‌وروپا جینۆسایدی ئێزدییه‌كان دانی پێدا بنێت.
جێی باسە یەکی ئەم مانگە ئەو پڕۆژەیە لەلایەن چەند فڕاکسیۆنێکی پەرلەمانی هۆڵەندا پێشکەش کراوەو و ئەمڕۆش بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمان بەفەرمی تاوانه‌كانی داعش دژی ئێزدییه‌كانی به‌جینۆساید ناساند.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.