وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا فه‌خره‌دین كۆجا له میانی گوتارێكدا هۆشداری دایه خه‌ڵكی توركیا و رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، جۆره‌ی نوێ كۆرۆنا كه به ده‌ڵتا ده‌ناسرێت به خێرایی له توركیا بڵاو ده‌بێته‌وه.
فه‌خره‌دین كۆجا باسی له‌وه كردووه كه دواجار توانیویانه له 3 شاری دیكه‌ی توركیا جۆره‌ی نوێ كۆرۆنا ده‌ستنیشان بكه‌ن و به‌مجۆره ژماره‌ی ئه‌و شارانه‌ی كه ئه‌و جۆره‌ی كۆرۆنایان تێیادا بینراوه بووه به 30 شار.
ئه‌و وه‌زیره‌ی توركیا هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه زۆرترین ژماره‌ی تووشبووان به جۆری ده‌ڵتا له ئیسته‌نبۆڵ تۆمار كراوه و حاڵیحازر له توركیا 284 حاڵه‌تی جۆره‌ی نوێ كۆرۆنا تۆمار كراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه تا ئێستا له توركیا نزیكه‌ی 6 ملیۆن كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه و زیاتر له 49 هه‌زار كه‌سیش به هۆی كۆرۆنایه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یش دوای چه‌ند مانگ له رێكاری توندی خۆپارێزی بڕیاریدا كه له یه‌كی ته‌مووزه‌وه ورده ورده هه‌نگاو به‌ره‌و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بنێت.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.