ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دانپێدانانی تیرۆریستێكی داعشێكی بڵاوكرده‌وه، كه پلانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆری كوردستان له هه‌ولێر داڕشتبوو.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 2021/7/5 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دانپێدانانی (چه‌كدارێكی داعش)ی به ڤیدیۆ بڵاوكرده‌وه له دانپێدانانه‌كه‌دا ئه‌و تیرۆریسته ئاشكرای ده‌كات، پلانیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆری كوردستان له هه‌ولێر داڕشتبوو، به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی رێگه هاتنه‌ده‌ره‌وه بۆ تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له گرتووخانه و نانه‌وه‌ی پشێوی له هه‌ولێری پایته‌خت.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆری كوردستان له هه‌ولێر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، به‌ر له ئه‌نجامدانی هێرشه تیرۆرستییه‌كه، هێزه‌كانیان توانییان شكست به‌و پیلانه بهێنن و هێرشه‌كه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و تیرۆریستی پلانداڕێژهریش به‌ناوی "سه‌بهان عه‌بدولسه‌لام سالم" ده‌ستگیر بكه‌ن.
بۆ بینینی ده‌قی ڤیدیۆكه ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه كلیك بكه:
https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/339326250928384
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.