Erbil 6°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 21:41

حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان 2 ملیار و نیو بۆ چارەسەرى کێشەى ئاو تەرخان ده‌کات

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5 ى 7 ى 2021 ، ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەرى گشتىی ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا رایگه‌یاند: لە سەرەتاى ئەم وەرزەوه‌ وشکەساڵى ڕاگەیاندرا و ئێستاش وشکبوونى کانیاو و بیرەئاوەکانى ناوچە شاخاوییەکانە، کە بابەتەکە لە ناوچەییەوە بووه‌تە گشتگیر بۆ سەرانسەرى کوردستان.

ئاری ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند: کە داواى30 ملیار دیناریان کردووە بۆ چارەسەرى ئەو گرفتانە، تا ئێستا حکوومەت 2 ملیار و نیوى تەرخان کردووە و ئێمەش کارى پێدەکەین.

 به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: پێویستە هاووڵاتیانیش ڕەچاوى ئەو دۆخە بکه‌ن، چونکە ڕۆژانە نزیکە 2 ملیۆن و 250 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هەرێمى کوردستان دابین دەکرێت لە ڕێگەى 5700 بیر و 91 پرۆژەى بچووک و گەورە و ستراتیژى،  کە ئەو پڕۆژانەش لە وەرزە فێنکەکان 70% ى توانایان و لە وەزرى هاوینان 100%ى توانایان دەخرێتە گەڕ، بەڵام هاووڵاتیان کەمترین پابەندییان بە بەستنى پێوەر و تەوافەى تانکییەوە هەیە. جگە لەوەى بۆ ئاودان و شوشتنى زیادەش ئاو بەهەدەر دەدرێت.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:  لە سنوورى پارێزگاى هەولێر 35 بیر ئاویان تێدا نەماوە و پێش بینى دەکرێت تا کۆتایی ئەم وەرزە 10 تا 15 بیری تریش ئاویان نەمێنێ، بۆیە داوا کراوە 6 لەو بیرانە کاریان لەسەر بکرێت چارەسەر بکرێن. ئەوە جگە لەوەى کە 75 تا80 بیری تریش ئاستى ئاویان دابەزیوە و پێشبینى دەکرێت بگاتە  120 بیر، بۆ ئەو مەبەستەش تا گرفتەکان چارەسەر بکرێت دەستى بەڕێوەبەرایەتییەکانى ئاو کراوەتەوە و بە تانکەریش ئاو دابەش دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.