له ڕكابه‌رییه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك و چیك له یاریگای ئۆلۆمپی له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان به‌یه‌ك گه‌یشن، له‌ئه‌نجامدا دانیمارك به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی.
یاریزانانی دانیمارك له هێرش و فشاره‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ربوون و پێنج خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، یاریزان تۆماس دیلانی گۆڵێكی بۆ دانیمارك به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش دانیماركیه‌كان له هێرش و فشاره‌كانیان به‌رده‌وام و بوون و له خوله‌كی چ لودوودا، یاریزان كاسپێر دۆلبێرگ گۆڵی دووه‌می درێس سپیه‌كانی به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چل ونۆدا، یاریزان پاتریك شیك تاكه گۆڵی چیكی له یاریه‌كه تۆماركرد كه ئه‌مه‌ش پێنجه‌م گۆڵی یاریزانه‌كه بوو له جامی یۆرۆ و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی پاڵه‌وانێتیه‌كه دێت.
به‌م بردنه‌وه‌ش دانیمارك گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی و چیكیش ماڵئاوایی له جامی یۆرۆ كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.