Erbil 12°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 17:29

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: لەرێگەی ئۆن لاینەوە خولێکی تایبەت بە هۆشیاری کیمیایی بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: 
لە درێژەی پرۆگرامی مەشق و راهێنانەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە، خولی( NCBRT )کە تایبەتە بە بابەتەکانە چەکی کیمایی و بایلۆژی و تیشک و ئەتۆم و تەقینەوە بەڕێوەچوو.خولەکە، بەشێوەی ئۆنلاین، لە لایەن ئۆفیسی ھاریکاری کەمکردنەوەی ھەڕەشەکان( CTR ) کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە بەڕێوەچوو.
ماوەی خولەکە پێنج رۆژ لە مانگێکدا بوو،واتە هەفتەی  یەک رۆژ، لە بەرواری 25ی 5 ی 2021 دەستی پێکردووە رۆژی 29ی 6ی2021 کۆتایی پێهات.
 بەشداربووانی خولەکە ژمارەیان 12 ئەفسەر و کارمەندی سریەی کیمیایی وەزارەتی پێشمەرگە بوون.
وانەکانی خولەکە، لە لایەن شارەزا و پسپۆڕانی چەکی کۆمەڵکوژ دەوترانەوە.
شایانی باسە لە ساڵانی ڕابردوودا، ئەفسەرو کارمەندانی سریەی کیمیایی بەشداریان لە چەندین خولدا کردوە لە به‌غدا و ھەولێر و تورکیا، کە لە لایەن ھەمان دەزگاوە رێکخرابوو، هەروەها چەندین جار ھاوکاری سریەی کیمیاییان کردووە بە پێدانی کەل و پەلی خۆپاراستن لە چەکی کیمیایی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.