ئه‌مڕۆ 29ی حوزه‌یرانی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت و عه‌مید عوسمان محه‌مه‌د بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی، پێشوازی كرد له هونه‌رمه‌ندانی ناسراوی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان، شڤان په‌روه‌ر، دیار ده‌رسیم، حه‌سه‌ن شه‌ریف، فرمێسك و به‌سێ شاهین كرد.
له‌دیدارێكدا هونه‌رمه‌ندان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونكرده‌وه، كه ده‌ستخۆشی كردنه له‌و په‌یام و هه‌ڵوێستانه‌ی ماوه‌ی رابردووی وه‌زاره‌ت له خۆڕاگری و ئارامكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، هونه‌رمه‌ندان بۆ ئه‌و هه‌وڵه ستایشی وه‌زاره‌تیان كرد و راشیگه‌یاند: وه‌كو هونه‌رمه‌ندان پاراستنی ئه‌زمون و ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرنگه، چونكه ده‌سكه‌وتی هه‌مووانه‌و ده‌بێ ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردان پارێزراوبێت.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، پێشوازی له‌هه‌نگاوی هونه‌رمه‌ندانی ناسراو كرد‌و داواشی لێ‌كردن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان بكه‌ن و ببنه فاكته‌ری درێژه‌دان به‌و ئاشتی و ئارامیه‌ی هه‌یه، وتیشی: ئێمه له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان هیچ گرژی و ئاشوبێك ناخوازێت و پێویستده‌كات هه‌مووان یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.