سەرۆکوەزیرانی سويد دەستی لەکارکێشایەوە، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو پەرلەمانی وڵاتەکە بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە حکومەتەکەی وەرگرتەوە.
ستیفان لۆڤێن، سەرۆکوەزیرانی سوێد لە پەیامی دەستلەکارکێشانەوەکەی داوای لە سەرۆکی پەرلەمان کرد، هاوپەیمانێک بۆ پێکێهێنانی حکومەت دەستنیشان بکات و هۆشداریشی دا، کە هەڵبژاردن لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا دەرەنجامی خراپی دەبێت.هەفتەی رابردوو لەسەر سیاسەتی حکومەتەکەی دەرهەق بە نیشتەجێبوون، پەرلەمانی سوێد دەنگی دا بە وەرگرتنەوەی متمانە لە کابینەکەی ستیفان لۆڤین و بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لێوەرگیرایەوە.
لە کۆی سێسهد و چل و نۆ پەرلەمانتار سهد و ههشتاو یهك یان دەنگیان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە سەرۆکوەزیران دا، حکومەتی ئێستای سوێد یەکەم حکومەتە، کە لە ماوەی نزیکەی شهست و دوو ساڵی رابردوودا رووبەڕووی ئەو چارەنووسە دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.