بڕیارە سبەینێ سێ شهممه كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە.
بەپێی كارنامەی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە سبەینێ كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ پەرلەمان كۆببێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی چەند جارێك وادەی دانیشتنی پەرلەمان دیاریكرا و دواتر بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی دانیشتنەكە دواخرا.
بڕیارە سبهی سێ شهممه 29ی حوزهیرانی 2021 كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق ئهنجام بدرێت و بهگوێرهی كارنامهی كۆبوونهوهكه دەنگ لەسەر، ئەندامانی دادگای تەمیزی فیدراڵی، پرۆژەیاسای پەسەندکردنی رێککەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان عێراق و سعودیە، پێشنیازەیاسای مافەکانی فەرمانبەری مافپەروەر، چەند پرۆژەیاسایەکی دیکە بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.