34 ساڵ لەمەوبەر و له ڕێکكەوتی 28ی 6ی 1987 لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا حکوومەتی ڕووخاوی بەعس، شاری سەردەشتی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە کیمیایی بۆردومان کرد و تێیدا 110 کەس شەهیدبوون و هەشت هەزار کەسیش ژەهراوی بوون.
لەو بۆردومانەدا جەماوەری بێتاوانی شاری سەردەشت زۆرترین قوربانیی مەدەنیان دا و 110 کەس شەھید بوون و هەشت ھەزار کەسیش بڕیندار بوون کە تاکوو ئێستاش بەرکەوتوانی کیمیاییەکە گیانیان لەدەست دەدەن و برینەکانیان ساڕێژ نەبووە.
ساڵی 1987 و لەگەڵ لێدانی کیمیایی لە سەردەشت وڵاتانی نێودەوڵەتی گوشاریان بۆ سهرۆكی رژێمی عێراق نەھێنا و بێدەنگییان لێکرد، وەکوو چۆن دواتر لە ھەڵەبجەش کارەسات و کوشتاری کوردان، بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بوون.
ھەموو ساڵێک لە ڕێوڕەسم و یادی کیمیابارانی سەردەشت و ھەڵەبجەدا لەو دوو شارەوە شاندی فەرمی بەشداری دەکەن و پەیامی ئاشتی و ھاوخەمی بە کەسوکاری شەھیدان و قوربانیان دەگەیەنن.
ئەمساڵ بەهۆی بوونی پەتای کۆڕۆناوە شاندی سەردەشت و هەڵەبجە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یەکتردا نەکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.