کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی بەرەنگاربوونەوەی داعش ئەمرۆ لە رۆما-ی پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.
لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە 81 وڵات بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمرۆ دەکەن.
باس لەوەش کراوە کە ئامانجی کۆبوونەوەکەی رۆما بریتییە لە هەماهەنگی هاوپەیمانییەکە بۆ شکستهێنان بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش، چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچە ئازادکراوەکانی سووریا و عێراق و بەهێزکردنی هەماهەنگی لە نێوان گرووپەکانی کاردا.
لە لایەکی دیکەشەوە و لەسەر داوای ئیتاڵیا گفتوگۆ لەسەر هەڕەشەی ئەو رێکخراوە تیرۆرستییانە دەکرێت کە لە هەندێک ناوچەی کیشوەری ئەفریقا چالاکییان هەیە و پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش-ەوە هەیە.
ئەمرۆ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە شاری رۆما کۆدەبێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.