Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 18:36

له‌ پارێزگای سلێمانی 300 دۆنم پوش و پاوان و ڕه‌زو باخی هاووڵاتیان سوتێندرا

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی فراوان لە چیاکانی ناحیەی ( بەرزنجە ) کەوتەوە ، بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە  خۆیان گەیاندە شوێنی مەبەست و بە هاوکاری دانیشتوانی سنورەکە دوای هەوڵ و ماندوونێکی زۆر توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: زەرەرو زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت بە سوتانی نزیکەی ( 300 ) دۆنم پوش و پاوان و ڕەزو باخی هاووڵاتیان و هەروەها زیاتر لە ( 1000) داری سروشتی .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.