Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 18:45

لە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەوە شەپۆڵێکی نوێی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە

خۆڵبارینەکە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەرییەکەی کەمتر دەبێت
خۆڵبارین
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق رایگەیاند: پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم مانگە شەپۆڵێکی خۆڵبارین ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بۆ زیاتر لە 50 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق لە دوایین راگەیەنراویدا نەخشەی پێشبینی کراوی رەوشی کەش و هەوای ئەم هەفتەیەی بڵاوکردوەتەوە و باسی لەوە کردووە، پێشبینی دەکرێت لە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەوە شەپۆڵێکی نوێی خۆڵبارین ناوەڕاست و باشووری وڵات بگڕێتەوه‌ و پلەکانی گەرماش بۆ زیاتر لە 50 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەوەی ناوچەی شاخاوییە و بە دارستان داپۆشراوە، پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت و خۆڵبارینەکەش کاریگەری نابێت.

لەگەڵ یەکەم هەفتەی هاویندا پلەکانی گەرما لە چەند شارێکی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە و 50 پلەی سیلیزیان تێپەڕاند، کێشەی کارەبا و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو بەهۆی وشکەساڵییەوە هاوینی ئەمساڵی لە عێراق کردووەتە یەکێک لە گەرمترین ساڵەکان لە دوو دەیەی رابردوودا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.