مامۆستا عه‌بدوڵڵا شێرکاوەیی مامۆستای ئاینی و بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان له لێدوانێكیدا بۆ کوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئەوانەی ماددەی هۆشبەر بەکار دێنن ژیانی خۆیان و خێزانیان لە ناودەبەن.
مامۆستا عه‌بدوڵڵا گوتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كاردێنن زیان و مه‌ترسی زۆریان هه‌یه بۆ سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگەو تێکدانی شیرازەی خێزان و هەڵوەشانەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌داخه‌وه ئه‌و ته‌شه‌نه‌كردنه له هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی ئامار‌و شرۆڤه‌كارانی ئه‌و بواره، مه‌ترسی گه‌وره‌ی لەسەر هەرێم دروست كردووه، هه‌وڵه‌كانیش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه بةردةوامة.
مادده هۆشبه‌ره‌كان زیان و مه‌ترسی زۆریان هه‌یه بۆ سه‌ر تاكو كۆمه‌ڵگه، ئه‌و راستیه له هه‌موو دونیا سه‌لمێنراوه، بۆیه لێكۆڵه‌رانی كۆن و نوێ له‌و باره‌وه زیانی زۆریان له هه‌موو رووێكه‌وه خستۆته ڕوو، چونکە هۆشبەرەکان نه‌ك ته‌نها خاو‌و بوونه‌وه‌و گێژبوونو سستبوونیان هه‌یه! بگره بۆ عه‌قڵ ترسناك‌و بۆ جه‌سته‌ش مه‌ترسیدارن و بۆ کۆمەڵگەش هەڕەشەی گەورەن. زانای ناودار ئیبن حه‌جه‌ری هه‌یته‌می له كتێبی (الزواجر عن اقتراف الكبائر-1/2015) دوای باسكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ری حه‌شیشه ده‌ڵێ: " وفی أكلها مائة وعشرون مضرة دینیة ودنیویة ".
بۆیە ئایینی ئیسلام بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری قەدەغە کردووەو بەحەرامی دادەنێت، ئوم سه‌له‌مه (ره‌زای خوای لێ بێت) ده‌ڵێ: (نهى رسول اللَّهِ صلى الله عليه وسلم عن كل مُسْكِرٍ وَمُفَتِّرٍ)، واته: پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) هه‌موو شتێكی سهرخۆشكهرو هۆشبه‌ری قه‌ده‌غه كردووه.
كۆده‌نگی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه مادده هۆشبه‌ره‌كان حه‌رامن و هیچ بوار‌و بیانووێك هه‌ڵناگرێت، له كتێبی (حاشیة ان عابدین) هاتووه:" ویحرم أكل البنج والحشیشة والأفیون؛ لإنه مُفسد للعقل" (6/457). هەروەها له كتێبی (مغنی المحتاج) هاتووه:" ونقل الشیخان فی باب الأطعمة عن الرویانی أن أكل الحشیشة حرام"(4/187). وه له كتێبی (تهذیب الفروق-1/214) هاتووه: " اتفق فقهاء أهل العصر علی المنع من النبات المعروف بالحشیشة التی یتعاطاها أهل الفسوق".
کەواتە لەپێناو رێگری و نەهێشتنی ئەو دیاردە مەترسیدارە، زۆر گرنگە هەوڵەکان چڕترو رێکارەکان توندتر بکرێن، بۆ ئەوەی کوردستان لەو هەڕەشە گەورەیە پارێزراو بێت.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.