Erbil 9°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 18:31

پۆلیسی هه‌ولێر له‌باره‌ی رووداوێکی کوشتن که‌ له‌ 8ی ئه‌م مانگه‌ روویداوه‌ روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان TV
#7
100%

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: له‌ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ تۆمه‌تبارێك كوژراوه‌ و تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ش ده‌ستگیركراوه‌.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رۆژی 8ی ئه‌م مانگه‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردن به‌ئاراسته‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی شاری هه‌ولێر روویدا، ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم ده‌بلیو كه‌ تابلۆی پێشه‌وه‌ی پێوه‌ نه‌بووه‌ و تابلۆی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ژماره‌ كاتی به‌غدا بووه‌ و ساخته‌بوو.

هۆگر عه‌زیز گوتیشی: دواتر خۆی كێشا به‌ تیمێكی هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندا و ته‌قه‌یه‌كی زۆری به‌ئاراسته‌ی تیمه‌كان كرد، له‌ئه‌نجامی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و تۆمه‌تباره‌كان، تۆمه‌تباری ته‌قه‌كه‌ر (ه ج، ی) كوژرا و تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ش به‌ناوی (ع، ك،ا) ده‌ستگیركرا.

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند" له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا، ده‌ستگیركرا به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف، سێ مه‌خزه‌ن، نارنجۆكی ده‌ستی، دارعه‌سا و چه‌قۆ، له‌ناو سندوقی ئۆتۆمبێله‌كه‌شدا ده‌ستگیركرا به‌سه‌ر 20 بتڵ مادده‌ی كحولی.


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.