Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 10:44

تورکیا داوای چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی بۆ کێشه‌ی قوبرس کردووه‌

یه‌كێتی ئه‌ورووپا پێ وایه‌ كه‌ ئه‌و پێشنیاره‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی كۆمیته‌ی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا ئۆرسه‌لا ڤۆنده‌ر لاین له‌ دوای لووتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی ئه‌نجامدا.

سه‌رۆكی كۆمیته‌ی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا ئۆرسه‌لا ڤونده‌رلاین له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ لووتكه‌كه‌دا باس له‌ پێشنیاری سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی قۆبروسه‌وه‌ كراوه‌ و یه‌كێتی ئه‌ورووپا پێشنیاری ئه‌ردۆغانی كه‌ داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك بۆ به‌شی توركنشینی قۆبروس ده‌كات ره‌ت كردووه‌ته‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و پێشنیاره‌ی ئه‌ردۆغان له‌ لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌ورووپایه‌وه‌ ره‌ت كراوه‌ته‌وه‌ و یه‌كێتی ئه‌ورووپا پێ وایه‌ كه‌ ئه‌و پێشنیاره‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.