له دیدارێكی سه‌رۆكى هه‌رێم و نێرده‌ى تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه و جموجۆڵه‌كانى داعشیان له عیراق تاوتوێ كرد.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 2021/6/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز جان گادفره‌ى، نێرده‌ى تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش به‌وه‌كاله‌ت و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه و جموجۆڵه‌كانى داعشیان له عیراق تاوتوێ كرد و جه‌ختییان له پێویستیى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان و هاریكارى و میكانیزمێكى كاراى هه‌ماهه‌نگیى نێوان سوپاى عیراق و پێشمه‌رگه به پشتگیریى هێزه‌كانى هاوپه‌یمان بۆ له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى داعش، به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى بۆشاییى ئه‌منى كرده‌وه.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌وه‌ى به‌رده‌وامیى په‌لاماره‌كانى داعش هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قینه و مه‌ترسیى جددین بۆ ئاسایش و ئارامیى عیراق و سووریا، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتانى ئافریكاش، بۆیه داكۆكییان له‌وه كرده‌وه كه شه‌ڕى دژى داعش و توندڕه‌وى به ته‌نیا له ڕێگه‌ى سه‌ربازییه‌وه نابێت، به‌ڵكوو ده‌بێ ڕێگه له هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى تیرۆر و توندڕه‌وى بگیرێت. له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه به دۆخى كه‌مپى هۆڵ له سووریا كرا و جه‌خت له پێویستیى كاركردن بۆ ڕێگرى له زه‌مینه‌ى توندڕه‌وى كرایه‌وه.
گرنگیى یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى شه‌ڕى داعش بۆ شوێنه‌كانیان، دووباره‌بوونه‌ى به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عیراق، هه‌وڵه‌كان و هاوبه‌شى و هاریكاریى هه‌مه‌لایه‌نه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه، دۆخى ئێستا و داهاتووى سووریا و پرسى كورد له‌و وڵاته، كۆنفرانسى هه‌فته‌ى داهاتووى وه‌زیرانى وڵاتانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له ڕۆما و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه به‌ڕێز كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.