بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و گفتوگۆ له‌باری پرسی بودجه بكرێت.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پرسی مووچه و بودجه‌ی ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك له ئێستاوه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئاماده‌كراوه.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌كاتێكدایه له دانیشتنی هه‌فته‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند داواكارییه‌كی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌خه به‌رنامه‌ی كاری خۆیان.
هاوكات داوای له په‌رله‌مان كرد كه له چاودێریدا خاوه‌ن رۆڵ بێت و له‌باره‌ی پرسی مووچه پرسیار له نوێنه‌رانی حكوومه‌ت بكات كه بڕیاره له دانیشتنی هه‌فته‌ی داهاتووی په‌رله‌ماندا ئاماده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.