حوسێن حەمەد بەڕێوەبەڕی گشتیی کارەبای هەولێر ، راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی هاوبه‌شانی كاره‌با به‌پێی سیته‌می پێوه‌ری زیره‌ك بڵاو كرده‌وه و رایده‌گه‌ێنێت: تا ئێستا 217 هەزار پێوەری زیرەک لە سنووری پارێزگای هەولێر بەستراون.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: مانگی رابردوو بۆ 93 هەزار هاوبەشی کارەبا لە رێگەی خوێندنەوەی پێوەری زیرەکەوە پسولەی بۆ چاپ‌کرا.
حوسێن حەمەد بەڕێوەبەڕی گشتیی کارەبای هەولێر راشیده‌گه‌ێنێت: بۆ ئەم مانگە دەگاتە 150 هەزار هاوبەش و لە مانگەکانی داهاتوو، تەواوی پێوەرە زیرەکەکانی بەستراو کارا دەکرێن.
یەکێك لە پرۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی کارەبا ئەوەیە کە هاوڵاتی بەپێی خواستی حەقیقی خۆی کارەبا بە کاربێنێت و زێدەرۆیی تێیدا نەکات.
ژێده‌ر - وه‌زاره‌تی كاره‌با
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.