Erbil 10°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:53

کازمی: کەسانێک ھەن ھەوڵ دەدەن بۆ مەبەستی دیاریکراو بێ ھیوایی لەلای ھاووڵاتییاندا دروستبکەن

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی فەرماندە سەربازیی و ئەمنییەکانی وڵاتەکەی راسپارد ھەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کە بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی و بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگریی، جومعە عناد و وەزیری ناوخۆ، عوسمان غانمی و فەرماندەکانی سوپا و ھێزە ئەمنییەکان بەڕێوەچوو، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی فەرماندە سەربازیی و ھەواڵگرییەکانی راسپاردووە، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا ھەوڵی دەستەبەرکردنی کەشێکی تەندروست و ئاسایش بۆ ھاووڵاتییان و کاندیدەکان بدەن کە ببێتە ھاندەرێک بۆ بەشدارییکردنی فراوانی ھاووڵاتییان لە پرۆسەی ھەڵبژاردندا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە "کەسانێک ھەن ھەوڵ دەدەن بۆ چەند مەبەستێکی دیاریکراو، بێ ھیوایی و دڵەڕاوکێ لەلای ھاووڵاتییاندا دروستبکەن، لەکاتێکدا ھاووڵاتییان مافی خۆیانە داوای دەستبەرکردنی مافەکانیان بکەن و ئەرکی ئێمەیە کاربکەین بۆئەوەی بەسەر ئەو ئاڵنگارییانەدا زاڵبین کە رووبەڕووی وڵاتەکەمان دەبنەوە و پێداویستییەکانی ھاووڵاتییانیش دابین بکەین".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.