كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ڕووسیا ته‌قه‌ی ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی له كه‌شتییه‌كی بریتانی كرد له كه‌ناره‌كانی نیوچه دوورگه‌ی كریمینیا دووربكه‌وێته‌وه.
هاوكات فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ڕووسیا چه‌ند بۆمبێكی ته‌قانده‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌شتییه له كه‌ناره‌كانی كریمیا دوور بكه‌وێته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره له دوای شه‌ڕی سارده‌وه مۆسكۆ گوله‌ی ڕاسته‌قینه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی وڵاتێك له وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ به‌كارده‌هێنێت، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ڕوودای سه‌ربازی ترسناك ڕووبدات له‌كاتێكدا گرژی له نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوادا تا دێت په‌ره‌ده‌ستێنێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌و كه‌شتییه بریتانییه چووه‌ته ناو ئاوی هه‌رێمیانه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه بۆیه كه‌شتییه ڕووسییه‌كه ئاگه‌داری كردووه‌ته‌وه له ناوچه‌كه دووربكه‌وێته‌وه.
هاوكات فڕۆكه‌یه‌كی سوخۆی ڕووسی چوار بۆمبی له‌به‌رده‌م كه‌شتییه‌كه‌دا ته‌قانده‌وه تا ناچاری بكات ڕێڕه‌وی خۆی بگۆڕێت.
هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا پاشكۆی سه‌ربازی بریتانی له مۆسكۆ بانگ كرد بۆ ناڕه‌زایی ده‌بڕین له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه. وه‌زاره‌تی به‌رگری بریتانیایش ئاگه‌داری خۆی له ڕووداوه‌كه ڕاگه‌یاند به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێشته هیچ كۆمێنتێكی نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.