سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ بەھۆی وەرگەڕانی پاسێک لە ئێران، دوو ڕۆژنامه‌نووس گیانیان لەدەستدا و 21 كەسی دیکەشیان برینداربوون.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له ئێرانه‌وه ڕایانگه‌یاند: كه پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووسی تێدا بوو له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له ده‌ریاچه‌ی ورمێ له نزیك گوندی ده‌شت قۆره دووچاری ڕووداوێكی هاتوچۆ بوو و له ئاكامدا دوو له ڕۆژنامه‌نووسه‌كان مردن و بیست و یه‌كی دیكه‌یش برینداربوون.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه له ڕێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ ده‌گه‌ڕانه‌وه كاتێك پاسه‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕا.
هه‌واڵه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌نووسه‌ی مردوون په‌یامنێری ئاژانسی ئیسنا و ئیرنان. ئێستایش دوازده له برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی نه‌غه‌ده تیمار ده‌كرێن و ژماره‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌نووسه برینداره‌كان هه‌ر له شوێنی ڕووداوه‌كه تیماركران له‌كاتێكدا ڕه‌وشی یه‌كێك له برینداره‌كان ناسه‌قامگیره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.