لەکاتێکدا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان لە فراوانكردنی ناوچه‌كانی بن ده‌سه‌ڵاتی له ئەفغانستان فراوانتر دەکات، ئەمەریکا پێشنیاری خاوکردنەوەی کشانەوەی هێزەکانی له‌و وڵاته دەکات.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، له دوای دەستپێکردنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە ئەفغانستان كه له رێكه‌وتی یه‌كی مانگی پێنجی ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكردووه، چەکدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان فراوانترکردووەو زیاتر لە شه‌ست ناوچەیان کۆنتڕۆڵکردووە و زیانێکی گیانی گەورەشیان لە هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان داوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تالیبان ئه‌نجامیداوه، ده‌بێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان تاكوو یازده‌ی مانگی نۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان له ئه‌فغانستان بكشێننه‌وه.
هاوكات جۆن کیربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی گوتووه: ئێمە کشاندنەوەی سەرجەم هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان تەواو دەکەین جگە لەوانەی کە بۆ پاراستنی ئەرکە دیبلۆماتییەکان دەمێننەوە، هەروەها پێش مانگی نۆش تەواو دەبێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئەم دوو بابه‌ته جێگیرن و ناگۆڕدرێن، هەفتەی ڕابردوو سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند: زیاتر لە نیوەی هێزەکان کشاونەتەوە، کیربی هه‌روه‌ها وتی، سەرکردە سەربازییەکانی ئەمەریکا بە وردی چاودێری و تاوتوێی ڕەوشی ئەفغانستان دەکەن لە حاڵەتێکدا ئەگەر پێویست بێت ، گۆڕانکاری لە خێرایی یاخود ماوە و فراوانی کشانەوەکەدا ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.