Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:58

نێچیرڤان بارزانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئوردن زیاتر پەرە پێ دەدەین

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عەممان پایتەختی ئوردن کە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامیدا لەگەڵ شای ئەو وڵاتە، عەبدوڵڵای دووەم کۆبوویەوە.

نێچیرڤان بارزانی دوای کۆبوونەوەکە تویتێکی بڵاویکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە "خۆشحاڵبووم کە ئەمڕۆ لە عەممان لەگەڵ شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم کۆبوومەوە".

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە "لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان، عێراق و ئوردن و ھاریکاریی ئابووریی و بەرەنگارییەکانی ناوچەکەمان تاوتوێ کرد".

نێچیرڤان بارزانی هەروەها نووسیویەتی "پەیوەندی قوڵمان لەگەڵ ئوردن بەرز دەنرخێنیین و زیاتر پەرەی پێ دەدەین".

ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی،سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، گەیشتە عەممان پایتەختی ئوردن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.