ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.6.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پیشوازی لە (ریكاردۆ رۆدرێگس) به‌رپرسی یۆنامى له كوردستان كرد.
لە دیدارەکەدا، کە هه‌ریه‌ك له بەڕێوەبەری EJCC و به‌ریوه‌به‌ری ئاو و ئاوهرۆكانی ده‌وروبه‌ر و كاروباری ناوخۆ ئاماده‌ی بوون، دوای ئەوەی گفتوگۆ لەڕەوشی ناوچه‌كه به گشتی و ئاوارە و پەنابەران و دابینکردنی پێداویستی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کەمپەکانیان، هەردولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان پارێزگای هەولێر و یۆنامى کردەوە. پارێزگاری هەولێر، وێڕاى به‌خێرهێنانى به‌رپرسى یۆنامى له‌كوردستان، دەستخۆشی لە رێكخراوی ناوبراو كرد بۆ هەموو ئەم هەماهەنگی و هاوكارییەی لەگەڵ پارێزگای هەولێر ئەنجامیداوە.
لەلایەن خۆیەوە (ریكاردۆ رۆدرێگس) به‌رپرسی یۆنامى له كوردستان، خۆشحاڵیی خۆی بەم دیدارە دووپاتكردەوە و ئامادەیی خۆشیانى بۆ هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ پارێزگای هەولێر نیشاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.